تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئارداوی
تۆزی ئاش گرتوو
بریتییە لە تۆمەت بۆ خۆ کردن. دەڵێن: فڵان دە هیچدا نەبوو بەڵام خۆی ئارداوی دەکا
ئارداوێژ
ئەو شوێنەی ئاردی لە لێواری بەرداشەوە تێ دەڕژی
لێوارە بەرداش لە گەڕاندا کە ئارد دەهاوێژێتە ناو قوڵکە
بریتییە لە دەراوی دەمی وێژەر: فڵان کەس ئارداوێژی دەمی خۆشە
بەرداوبەرد کردن
دانەمرکان لە ماڵا و ئاوارەی چیا
بەرداوێژ
بەردهاوێژ، کەسێک کوچک پەرت ئەکا
مەودای بەرد گەیشتن بە هاویشتن
خۆئارداوی کردن
برێتی لە بوختان بەخۆکردن لە کارێک کە نەتکردووە
داوداوا
گوندێکە لە کوردستان
سارداوە
قوڵکەی بن عەرز بۆ ئاوساردکردن
شەوداوەت
هەڵپەڕینی شەوانە
هەڵەداوان
پەلەی زۆر
وشکەداوەت
رەخسی بە گەل کە ژنی تێدا نەبێ