تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بیهن دان
ئیسراحەت کردن، پشوو دان: پیچەکی بیهنا خۆ بدە
بەڕادان دان
ڕاسپاردن بۆ دروست کردن: دەستێک جلکم بەڕادان داوە
بەڵێن دان
قەول دان، سۆز دان
تەریب دان
دوورین بە تەقەڵی درشت بۆ قایمتربون
دان
داین، بەخشین
خۆراکی مریشک و باڵەندەی ماڵی
خەلە: دەخڵودان
تۆم: گەنمەکەم دانی نەگرتووە
ددان، دران
جێگە: خوێدان، قەڵاغ دان
نیشانەی چاوگ: پێدان، لێدان، تێدان
نیو ڕۆژ: دانی سبەینە، دانی ئێوارە
وەناو کەوتن: لە ئاو دان
کژ، فەسڵ
دان بەخۆداگرتن
دەرهەڵ نەبوون، پشوو درێژی، لە پڕ هەڵنەچوون
دان تیژ کردن
برێتی لە تەماح کردن
دان جیڕ کردن
ددان بە گڕی شاندان
دان جیڕ کردنەوە
دان جیڕ کردن
دان دانۆکە
گیایەکە
دان سپی بوونەوە
برێتی لە بێ شەرم بوون
دان پیانان
ڕاستی گوتن، دەربڕینی جوابی ڕاست
بەشت زانین، نرخ بۆ دانان: کاورا دان بە منا ناهێنێ
بۆن دانەوە
بۆن بڵاو کردنەوەی گوڵ یا....
خەندەق دانەوە
هەڵکەندنی خەندەک
دانار
تێکەڵاو نەبووی دەنکەدەنکەی داوەستاو: چێشتەکە داناردانار ببوو
دانان
نانە سەر زەوی
دۆڕاندن لە قومار
نووسینی کتێب: مەلا کتێبێکی داناوە
داناژن
پوشکەی کەلێنە ددان کۆڵینەوە
داندراو
سەرزەوی نراو
کریاو بە قانوون
هەڵگیراو
داندۆک
گەنم و دۆ کەشکی وشکەوە کراو
دانراو
داندارو
دانهێڕ
گەنمە کوتاو، گەنمی کڕەکراو