تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قرخە
خڕخڕی گەرو لە نەخۆشی و پیری
قوڵاخە
کۆ بوونەوەی ماسی بە دەوری یەکەوە لە زستاندا
خزگەی ماسی
پینەی لێواری پێڵاو
قۆزاخە
پارچەیەک لە شتێکی چوار بەش کراوی هێشتا جیاوە نەکراو: هەنارەکەی چوار قۆزاخە لەت کرد
شکۆفەی گەیشتوی پەمۆ
پەمۆی پێچراو بۆ ڕستن، کەلو
قۆناخە
بابۆڵەی ساواپێچ
قۆناخی تفەنگ
قۆناخە کردن
بابۆلەپێچ کردنی مناڵ
قەباخە
قاپۆڕ، فاوغ
قەتماخە
پترۆک، توێژی سەربرین، قرتماخە
قەدەخە
پاوان: ئەم میرگە قەدەخەیە
ناڕەوا، ڕێ نەدراو: قەدەخەیە بچینە ژوور
قەندرخە
گیایەکە لە گەنم دەچێ
لاخە
گیای درواوی نەبەستراوی کۆم نەکراو
لێخە
ساوینی کێر بە لەشی مێوینەدا، ڕیخە
فەرمانی لێدان، لێدە
لەبیخە
شەڵتەی سەربڕین