تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەنزاری
بەشوورەیی، بێ ئابڕوویی
خەنزراندن
هەڵکزاندنی موی سەروپێ
خەنۆک
تاژی پیر کە ناگاتە کەروێشک
گوێنەدەر بە کار
خەنی
بەئارەزوگەیشتوو، کامڕەوا
پێکەنی، کەنی
خەنیم
دوژمن
دۆستی فاسقی ژنی کەسێک
خەنینەوە
تریقانەوە، پێکەنینی بەقەو
خەنیکە
قایشی نیر
شێوی شلەساواری ورد
خەنە
کەن، پێکەنین، خەنین
گیای ڕەنگی دەست و پێ و سەری ژنان
خەنەبەندان
کۆبوونەوەی شەوی پێش بووکبردن، کە خەنە دەگرنە دەستی بووک و کیژان
خەنەتیفک
کرێژەبەرد
خەنەکچان
برێتی لە دامێن پاکی، بێ گوناحی
خەنەڵ
بزنی شان و پیل بەڕەنگی خەنە