تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەلیفە
ڕاسپاردەی شێخی تەریقەت لە بریکاری شێخ
سەرۆکی موسوڵمانان
خەلیلان
ناوی هۆزێک و ناوچەیەکی کوردستانە
خەلەفرۆش
دانەوێڵەفرۆش، عەلاف
خەلەنگ
گەزگەسک، گەزگەزک، گیایەکە پیاو ئەگەزێ
خەلەک
گەو، ئاڵقە
موی لێکهاڵاو، موی سەری بەپێچ
خەلەکوان
خۆڵەکەوە، مشکی، تۆزینە، بووڵ
خەلەکە
بازنەیەکی دارینە لە هەوجاڕدا
خەم خەمۆک
گوڵی ڕەز، شکۆفەی داری مێو
خەم خەمۆکە
خەم خەمۆک
خەمان
زۆر کوڵ و کەسەر
خاڵەخەمە، مامەخەمە، کەسێ دە خەمی هەموو کەسدایە
سووکەڵەناوی ڕەحمان