تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەڵات
دیاریی گەورەپیاوان
برێتی لە کفن
خەڵاتی
بەخشراو، لە لایەن کەسێکەوە پێشکەشکراو
خەڵتان
گەوزان، تێوەچوون: خەڵتانی خوێن
خەڵتانە
گیای ددان ئاژن، گیایەکە لاسک ناسک وشکی دەکەن بۆ ددان ئاژنین
خەڵف
لکی یەکساڵە، لقەداری ئەمساڵ
خەڵقی
کەسانی تر
خەڵوا
بە دەست پانەوەکراو
خەڵووز
ڕەژی، ڕەژوو، زووخاڵ، کۆمر
خەڵووزە
بەڵایەکە بۆ شینایی و دەخڵ. گەڵا ڕەش هەڵدەگێڕێ
خەڵوە
چلەکێشی، تەنیا ڕابواردنی سۆفی بۆ چلەکێشان
خەڵوەتخانە
جێگەی چلەکێشانی پیر
خەڵوەتی
وچخانە، ژووری ئەرزاق، عەماری پشت ژووری ڕۆنیشتن
خەڵپۆت
ژەکی سەر ئاگر نریاو، فرۆ