تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەنان
پشکوتوو، بشکفتی
خەنجەربازی
گەمە بە خەنجەرکردن
خەنجەرباڵە
کەندەسمە، مێشخۆرە، مەلێکە باڵی لە خەنجەر ئەکا
خەنجەردەم
دارکوتە، دارتەقێنە
خەنجەرە
گیایەکە وەک فاسولیا دەچێ کە لوی هەیە
خەنجەرەدمە
جۆرێ کولە، جسنە کللۆیەکە کلکی خوار و درێژە
خەنجەلیس
گیایەکە بنەکەی دەخۆن
خەند
قەن، قەند، شەکری تۆڵابەستوو
خەندخەندوک
کۆکەڕەشە، خروزەک
خەندقان
خنکان، پشولێبڕان، هەناسەنەمان
خەندقاندن
خنکاندن، پشولێبڕین
خەندەران
دەم بەپێکەنین و ڕووخۆش