تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خێرۆک
دەخڵێ لە تۆمی ڕژاوی پار هەڵی دابێتەوە
خێرەومەن
چاکەکار، بەخشندە لەڕای خودا
خێزان
ماڵ و مناڵ
نانخۆری ماڵ
کەیوانو، ژن بۆ مێرد
هەژار و نەدار
حەکیمی فێداران
خێزاندار
خاوەنی نانخۆری زۆر
خێزاو
هەڵکشانی ئاوی چەم و دەریا بەهۆی مانگەوە
شەپۆلی چکۆڵەی چەم
خێزەرە
بەشوێن یەکتردا هاتنی زیندووی لەش: ئەسپێ خێزەرەی بەستبوو
خێسە
بە گۆشەی چاو ڕوانین بەتووڕەیی
ئاوڕدانەوە هەر بەمل
خێش
شەنەی دەم بە قولاپ کە شتی گرانی لەلای سەرەوە پێ دادەگرن
ڕاکێش، بەزەویداکشان
وەدرەنگ کەوتن
خێشاندن
وەدرەنگخستن، تەمەڵیکردن
خێشک
تەختەی ڕێک و لووسکردنی شێوەرد
خێشکە
لەسەرقنگ خزین