تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خۆڵ
ئاخ، خاک، گڵ
لەدوای وشەی «خەست» بە مانای «توند و خۆش»: ماستاوێکی خەست و خۆڵم کرد
پتەوی تێرگۆشت: جوانێکی خڕ و خۆڵە
خۆڵاو
خۆڵەمێشاو بۆ سابون چێکردن
ئاو و خۆڵی مێوژ تێ هەڵکێشان
خۆڵماڵ
مشتوماڵی شیر و خەنجەر
خۆڵوشیر
گیایەکە تۆمەکەی دەخورێ
خۆڵەپەتانێ
خۆڵەکەوان
شوێنی زبڵوزاڵ لێ ڕشتن
خۆڵەکەوە
خۆڵەمێش، خۆلی، بووڵ، سووتاوی سپی هەڵگەڕاوی دار
بەرخۆڵە
بەرخە ساوا
قرخۆڵە
قرخۆڵی چکۆڵە
مامەخۆڵینە
پورایشۆکە
ڕیخۆڵە ئەستوور
برێتی لە ئازا و بەبڕشت
ڕیخۆڵەکوێرە
ڕیخۆڵەی زیادی کە زۆر وایە دەبێتە مایەی نەخۆشی
گوێ بەرخۆڵە
گیایە کە دەخورێ، گۆشت بەر خۆک