تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جەرگ خۆرە
خەمی گەورە، کوڵ و کەسەری مەزن
خۆرە
ئەوی دەخوا، خۆر: نانخۆرەم بمرێ، مشوورخۆرەم نەمرێ
نەخۆشیەکە زۆر خراپ
ماسی خۆرە
باڵدارێکی سپیە ڕاوە ماسی دەکار
مێش خۆرە
مەلێکی جوان و چەند ڕەنگە
خۆرەتاو
هەتاو، تیشکی ڕۆژێ
خۆرەزەرد
زەردەپەڕ، خۆرەزەردکە
خۆرەنگاز
خۆرزەدە، تاوبردوو، خۆربردگ
خۆرەنگازی
خۆربردگی، هەتاوبردوویی
خۆرەوە
کەسێ کە دەنۆشێ
پیشخۆرەوە
ڕک هەستاوی دەرنەبڕ
ئاوخۆرە
ڕەگی سەرەکی گیا و دار کە زۆر تەڕایی هەڵدەمژێ
ناوەڕۆکی لق کە تەڕایی ڕادەگوێزێ
پیاڵە و شەربەی ئاو خواردنەوە، لیوان، قومقومۆک
بەچەخۆرە
نەخۆشی تێر نەخواردن
خەمخۆرە
مشورخۆرە، سەرپەرستی دڵسۆز
شاهۆ، مەلێکە
خەمەخۆرە
شاهۆ، خەمخۆرە، شاوەشینکە
دانەخۆرە
چەشە خواردوو، چەشە
شیرەخۆرە
بێچووی بەر مەمکان
مشوورخۆرە
مشوورخۆر: کارەکەرەم بمرێ مشوورخۆرەم نەمرێ
مشکەخۆرە
جانەوەرێکە لە تیرەی سمۆرە مشک دەخوا، مشکی خورما
ناخۆرە
زەمنی قوپاو، عەرزی رۆچووگ
هەنجیرخۆرە
باڵندەیەکە قاتڵی هەنجیرە
چەرەخۆرە
ئامرازێکە لە ئاسیاودا
چەشتەخۆرە
نێچیری چەشەخواردوو