تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرخورک
تەرزەی ورد، تەرزەی وردیلە، تەیرۆکێدهوور
تاخورک
عەرەبی بێ چەرخ کە بەسەر بەفرا دەیکێشن
خۆخوراندن
برێتی لە بەشداربوون لە پیتاک بۆ هەژاران کۆکردنەوە
خارشت لەکۆڵ لەش کردنەوە
داخورپاندن
شڵەژانی مرۆ بە ترساندن یان بە خەبەری ناخۆش پێدان
دڵ داخورپان
دڵ شڵەژان، دڵڕاچەنین
دڵەخورپێ
نیگەرانی
دۆخورمە
خواردنێکە نانە ڕەقەی دە ناو ڕۆن و دۆشاو دەکوشن و دەیکوڵێنن
دەسخورێن
گەزگەسک، گیایەکە پێس وەخوروو دەخا
زیانەخورۆ
سەگێ کە فێری مریشک خواردن دەبێ
ڕەشەوڵاخێ کە خۆ دەدزێتەوە و دەچێتە ناو زەرعاتی خەڵکەوە