تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خواردنەوە
وەخوارن، نۆشین
قین خواردنەوە
ڕک لەبیر خۆ بردنەوە، پیش خواردنەوە
پێچ خواردنەوە
گەڕانەوە
لە ڕێگەیەک لادان بۆ لایەکیتر
پەنگ خواردنەوە
ڕاوەستان و کسانەوەی ئاو
ڕق خواردنەوە
تووڕەیی دەرنەخستن
یەق خواردنەوە
گەڕانەوەی ئاوی ڕاوەستاو: ئاوەکە یەقی خواردۆتەوە لەبەری ناڕوا
خۆخواردنەوە
برێتی لە پیش خواردنەوە لە خەم و خەفەتان
ڕق خواردنەوە، ڕک ئاشکرانەکردن
شیرخواردنەوە
فڕ کردنی شیر، نۆشینی شیر
شەکراوخواردنەوە
قسەخواردنەوە
پەژیوان بونەوە لە ئاخافتنی خۆ
گلخواردنەوە
مانەوە لە شوێنێک