تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خل
گوشاد بۆ شتێ کە تێی خراوە: هێند گوشادە شوتی پێ خلە
خلۆر، گلار: بەردێکم خل کردەوە
تل، گل
خلانە
تەرە، قوڵکەی میوە تێداڕاگرتن
خلت
مشکەکوێرەی دەشت
خلج
گەمەیەکە مناڵ دار دەقوڕ دەچەقێنن هەرچی توانی دەریبخا ئازایە
خلخل
هەستی پا زۆر بە سەبر
تەرزۆکە، گلێرکە
خلنزەر
زەردە قۆڕە، شینشینک، لوسلوسک، جۆرێ مارمێلکەی درشتە دەگەڵ گیا ڕەنگ دەگرێ
بووکەڵەی مناڵان
خلنگین
لەنجەکردن، بەنازڕۆیشتن
خلک
کوپەڵەی ڕۆن تێکردن
وردکەبەرد
خلۆخە
واڵا، پووک، ناوبەتاڵ
زگ هەڵامساگ لەبەر زۆرخواردن
خلۆرتە
لوڕ، کیسە تەلیسێکی پوش تێ ئاخنراوی دووتایە لەبن جلەوە لەپشتی بارەبەر دەکرێ
خلۆرک
تەرزەی ورد، گلێرکە
پەڵوڵە، شیوی گزموولەهەویر و سەوزی
خلۆریگ
گلێرکە
خلۆلک
باران و بەفر پێکەوە
چاوڕەشۆک، گوڵێکە
خلۆلیک
تەرزەی وردیلە، تەیرۆکی هوور
خلۆپە
ناسک و تەنکەڵە
چکۆڵەی جوانکیلە