تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لەخشان
خشکە کردن بە زەویندا
لەخشتەبراو
فریودراو
مەخشەڵان
ڕوناکایی زۆر لەبەر گڕی ئاگر
نوخشانە
پێشبینی چاکە و خراپە بۆ کەسێک
نۆبەرەی دەخڵ
نوخشە
نوخشانە: فڵان کەس ژنی هێنا نوخشەبێ لە تۆش، مام پیرۆت قاچی شکا نوخشەبێ لە ژنەکەشێ، نوخشە گەنم هاتم
نوخشەجار
یەکەم جار، دەحفەی ئەوەڵ
نەخشاندی
نەخش کراو، نەخشاو
ڕەنگاندنی
نەخشبەند
کەسێ شت بە ڕەنگ پیاساوین جوان دەکا
نازناوی خاوەن تەریقەتێک کە ناوی محەممەد بەهائەددین و قەبری لە شاری بوخارایە
نەخشبەندی
مریدانی تەریقەتی نەخشبەند