تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خش
دەنگی لێکخشانی دوو شتی نەرم و وشک
دەنگی گاسن لەکاتی زەوی کێڵانا
خش خشۆک
هەزارپێ، پڕپە، زێڵوو، زۆڤ
حەوت خشتەکی
پارچە هەڵبەستی حەو لەت
خشان
خوشین، بەسەر عەرزا ڕۆین: مار خوشی
لەیەک ساوینی دوو شت: دەستی لە دەستم خشا
خشاندن
ڕاکێشان بەسەر زەویدا
ساوینی شتێ لە شتێ
خشت
زەرگ، سیخی دەروێشان
بێ کەم و زیاد
کەرپووچ، کەرپیچ
گرۆڤەر، خرت
سەردادراو: سەردارەکە بە چەقۆ خشت کە
لە درێژیدا بەرانبەر: باڵام خشت بەقەد باڵاتە
خشت بڕ
کەسێ کە کارپوچ دەقاڵب دەکا
خشت بڕین
دەقاڵبکردنی قوڕ بۆ کەرپووچ
سەرقرتاندنی ڕاست
خشتەنداز
خشتەنناز
خشتەک
گرۆڵ، پارچەی سێ سووچی بن باخەڵ لە چۆغەدا
خشر
خەمڵ، زەنبەر
خشروخاڵ
زەنبەر، خشڵ
خشرۆک
تامیسک، تێمێسک
خشندە
ئەوی بەزەویا دەخشێ، بەخزین دەڕوا