تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چاوداخستن
سەر هەڵنەهێنان لە شەرمان
ڕاخستن
ڕاخران، پان کردنەوەی ڕایەخ
بەڕێکردن، بەڕێگەدا ناردن
ڕێ بەرخستن
برێتی لە سپاردنی کارێ بە کەسێک
ڕێگەخستن
خستنە سەر ڕێ، ڕەوانە کردن
ڕەخساندن
بەهەڵکەوت بەدیهێنان: خوا ڕەخساندی
ڕەخساو
پەیدا بووی بەهەڵکەوت
ڕەدووخستن
وەشوێن خستنی ژن کە دەگەڵ پیاوێ ڕاکات
ژێرخستن
دانەبنەوە
برێتی لە زیان لێدان و نابووت کردن
ڤێک ئێخستن
خڕ کردنەوەی بڵاو لە دەوری یەک
ڤەدووخستن
ڕەدوخستن، هۆی ڕاکردنی کیژ دەگەڵ دڵخوازی خۆی
کارخستن
خستنە خەبات
گەراخستن
تۆم داخستنی جانەوەران