تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خز بردن
داکشان بەسەر زەویدا
خزار
شەقەمشار، هەڕەی دوو نەفەری
خزان
لەسەر سنگ ڕۆیشتن
چوونە ناو جێگەی تەنگەوە: دەکون خزاوە
خۆ بەرەوخوار کشاندن
فەقیر، نەدار، دەستەنگ: ئەم خزانێ مالن/ نەخزانێ ئێدئالن «قەدری جان»
خزاندن
کشاندن بەسەر زەویدا
خزاگ
عەرابەیەک کە بەسەر بەفرا ڕایدەکێشن
خزخزۆک
تەرزەی ورد، تەرزۆکە، تەیرۆکی بووچک
خزلک
زەنگەتە ترێ، تلیسکی هەنگور
خزمایەتی
خۆیشی، قۆمایەتی
خزمدۆست
کەسێ کە دەگەڵ خزمان باشە، قەومخۆشەویس
خزنە
هەر جانەوەرێ خۆی بەسەر زەویدا کێش دەکا
گەنجینە، گەنج
خزگە
خلیسکان، جێگەی شەمتین
جێگەی کۆبوونەوەی ماسیان لەشوێنی مەند و پەنادا
خزی خزی
وردە ساواری بێ ڕۆن کە ئەیدەن بە مناڵان