تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خرپن
قەڵەوی کورت، چکۆڵەی تێرگۆشت
خرپنۆکە
چکۆڵەی قەڵەوی جوانکیلە: مناڵێکی خرپنۆکەیە
خرپە
پرخە، خڕپوق
دەنگی پای نادیارێک
زبارە، هەرەوەزی
خرچ
کاڵ، کرچ
خرچە، گندۆرەی تازە و پێنەگەیشتوو
ورچ، حەش
خرچ و هوڕ
دەنگی داکرۆژتنی شتی تورت: خەیاری بەر قەپاڵ دابوو خرچ و هوڕی دەمی بوو
خرچە
بەچکەگندۆرە، عەنجووڕ
کرتەی داکرۆژتن
ئامرازێکە لە عەڕابەدا کە سەری مازەی تێ دەخرێ
خرۆشاندن
پەشێوی لەناو مەردما پەیداکردن
خرۆشاو
حەشاماتی لەپەشێوی تێکەڵاوبووگ