تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بارخانە
ئەو بارانەی کەل و پەلی بازرگانین: بار و بارخانەیەکی زۆر هات
باری لەسەریەک هەڵچناو: هەمووم لە عەنباردا لە بارخانە داوە
وەختی تووتن فرۆشتن: قەرزەکەت لە بارخانەی تووتن دەدەمەوە
باروبارخانە
کەل پەلی پارچە و شتی تر کە بە کاروان دێت
بە هێما بۆ کەفەڵی گەورەی ژنانی دەڵێن: عەجەب باروبارخانەیەکی هەیە
باڵاخانە
نهۆمی دووەم
باڵیۆزخانە
بنکەی بریکاری دەوڵەت لە دەوڵەتێکی تر
باڵەخانە
ژوور لە نهۆمی باڵادا
بتخانە
شوێنی بتان
توونخانە
ئاگردانی گەرماو
تیاترۆخانە
تەماشاخانەی سازندە وسەماکەران
تەماشاخانە
تماشاخانە
تەمەڵخانە
جێ ژیانی ئەوانەی کاریان پێ ناکرێ
تەواشاخانە
جێگەی شتی خۆش وسەیردیتن
جامخانە
شوێنی ڕانانی شتی فرۆشتن
جبەخانە
ئەسپاباتی شەڕ، کەرستەی جەنگ، کارخانەی کەرستەسازی شەڕ
جندەخانە
ماڵەجندە، قاحبەخانە، مەکۆی ژنانی خۆفرۆش