تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



حەپ حەپ
وشەیەکە شەمشیربازان دەیڵێن
حەپلەری
جۆرێ هەنار
حەپۆل
زەلامی بێکارە و گێژ، تەژەی ناتێگەیشتوو
حەپی
قۆزاخەی پەمبۆ
حەپیشاندن
بە پەلە قوتدان
حەپین
ڕەوین، وەڕین، حەپەپەپی سەگ: شەو کە هات دەم دەکاتەوە وەک هار/ وا ئەزانم سەگە و بە من ئەحەپێ «شێخ ڕەزا»
حەپە
حەپ، ڕەوی سەگ، وەڕەی سەگ
حەپەحەپ
وەڕەوەڕ، وەڕینی سە
حەپەسای
حەپەساو، عەبەساو