تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جەو
لەو: جەوسا: لەوساوە
جۆی هەواڵی گەنم
برینگ، مقەستی خوری بڕینەوە
جەواهێرات
کۆمەڵە بەردی بەقیمەت
جەوت
جفت، جوت، کڵاوەبەڕوو
جەوتک
جانتای لە چەرم، خورجێنی چەرمین
جەوسەق
شەقام، جادە، کاروانەڕێ
جەوهەر
خاڵ و میلی تیخی باش
ڕەنگ بۆ نووسین و بەن وریس
حونەر و ژێهاتن
ناوی پیاوانەیە
جەوهەردار
تیخی بە خاڵ و میل
جۆرێ چنار
هێژا
جەوک
جەوی، جیوەی ڕەشەگوێنی
جەوکەر
جۆڵا، جۆڵای جاوتەن
جەوی
جیوەی ڕەشەگوێنی
جەوەندە
توورەکەی چەرمین بۆ ئاو تێدا هەڵگرتن