تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جیران
هاوسا، هاوسایە
جیراندن
دەنگ لێهاتنی تەختەی لێکدراو یان دەرگای شەق و شڕ
جیرەخۆر
موچەخۆر، کەسی بە مەعاشێکی دیاریکراو کار دەکا
جووتەی هەنجیران
دوو ئەستێرەی لای کلکی برجی دووپشک
زنجیرە
بەڕێز و یەک بەتەنیشت یەکەوە: زنجیرە کێو
زبری و لەلەی کەناری پارەی لە سکە دراو: ئەم لیرەیە سواوە زنجیرەی نەماوە
زنجیرەدان
بەتەنیشت یەکەوە ڕێز بوون
هەنجیرباوا
میوەیەکی گەرمەسێرە درێژ و کەو بە تێکوڵ ناوەکەی نەرم و شیرینە، مۆز
هەنجیرخۆرە
باڵندەیەکە قاتڵی هەنجیرە
هەنجیرەوەرە
باڵندەیەکە لە هەنجیر خواردنا ناوی کردوە
کەڤجیرک
پۆڕ، باڵندەیەکە لە کەو زلترە و خاڵخاڵە
باهەنجیر
باتسکە، جۆرێ هەنجیری زۆر خراپ
زەرهەنجیر
جۆرێ هەنجیر
لانجیر
دیزەی شیر تێدا هەوێن کردن
لوولەوزنجیر
خشڵێکی سینەیە
نانەهەنجیر
هەنجیری یانەوەکراوی وشکەوەکراوو وەک نانە قەیسی
کەڕەهەنجیر
هەنجیرێ کە ناگا و دەوەرێ، کەڕە