تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جۆشانە
دەرمانی لە ناو ئاودا کوڵاو
جۆشدان
برێتی لە زۆر بەتینکردنی سۆپە
لەحیم کردن
وەکوڵهێنان
جۆشن
خۆ تێ هەڵقوڵتێن، خۆ ڕێکخەر
جۆل
کەرکەمەڕ، کەریاپەز
گیای جاوەڵووکە
جۆلانە
دەیدیک، لانکی لە گوریس و پەڕۆ
گوریسی بە دارەوەکراو بۆ لێنیشتن و ڕاژاندن، دیلەکانی
جۆلک
جوجەڵە
جۆماڵ
خاوێنکردنەوەی جۆگە لە قوڕ و لیتە