تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جووکە
دەنگی باریک، نووزە
دەنگی بێچوی باڵدار
جووڵ
بزاو، دەگەڵ جم دەیڵێن: هەر جم و جووڵیانە
جووڵانەوە
بزوتن، جووڵان
جووڵاو
بزوتو، بزاوتو، تەکان پێ دراو
جوچک
بێچوی مەل
بێچوی مریشک
جوچکە
ئێسکی سمت
بێچوی مەل
کلک
جوچکەلەقێ
برێتی لە مەرایی و زمانلوسی کردن
جوڕیان
گۆڕان
زمان بەهەڵەداچوون
جوڕەپۆپنە
باڵدارێکە لە چۆلەکە گەورەترە و کاکۆڵی هەیە