تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جامبازە
دەست بڵندکردن و هەڵبەزینی ئەسپ یان وشتر
جامخانە
شوێنی ڕانانی شتی فرۆشتن
جاملوس
زوانلوس، ماستاوکەر، پیاوی بە کلکەسوتە
جامێر
پیاگ خاس، خۆشمرۆ
ئازا، ڕەشید، بوێر
جامەلوس
دەوتەڕی ڕیاباز
جامەمەرگ
کفن، بەرگی مردوو
جانتا
خورجێنی چکۆڵەی سەرشانی گەڕۆکان
چەمەدان، باوڵی