تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جارە
جاڵە، ئوتوز، تاوێرە بەرد، بەردی گلارەوەبوو لە کێف
ئامرازێکی موسیقایە
جاسووسە
مەگەزە، قوتکەی سەر لولەی تفەنگ
جاش
بەچکەی کەر
پیاوێ ژن بە وادە مارە دەکا و کرێ دەستێنێ
برێتی لە خۆفرۆش بە داگیرکەرانی وڵات
جاشک
بەچکەکەر، دەحشک، جەحشک
جاشکۆڵە
بەچکەکەری ساوا
جاف
جڵف، بەدئەدا، نەگونجاو
ناوی عەشیرەتێکی زۆر و گەورەیە لە کوردستان، کە لە هۆزی گاوانی قەدیمەوە کەوتوونەوە
گیایەکە لە ئاودا دەڕوێ گوڵێکی وەنەوشی هەیە
جافر
سوکەڵەناوی جەعفەر
جافری
جەعفەری، بەقدەنوس، سەوزیە دەخورێ
جافەتی
مەڵبەندی جافنشین
جال
بارتەقا، لە بەرانبەردا، لە تۆڵەدا، قەرەبوو
جالە
دار یا تەختەی بەسەر ڕووبار ڕایەڵکراو بۆ پەڕینەوە
جامانە
ئاغابانوو، پارچەیێکە پیاوان دەیکەنە مێزەر
جاماڵ
ماڵەگەورە، خانەدان
جاماڵگە
هەواری چۆڵ، زۆزانا کۆچەر لێ نەمایی