تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەڵەبە
خوێندکار لە جامعە، دەرس خوێنی زانستگا
تەڵەبەرد
پارچەیەکی درێژ وپانکەڵە لەبەرد
تەڵەزم
پارچەی تەنک لەدار وبەرد
تەڵەمەشکێنە
چۆلە مەشکێنە، چەڵە مەشکێنە
تەڵەنانەوە
داودانان
برێتی لە گزی کردن بۆ فریودان: گەردون لە گەڕە و هەزار تەڵەی ناوەتەوە
تەڵەڕێوی
گاڵتەیەکە
تەی
کەدی، ڕام
فێرەکار، لەکارزان
مەرج، پەیمان
سوڕانەوە وگەڕان: دنیای تەی کرد
تەیاخ
پەیاخ، پەیاغ، گالۆک، داردەستی ئەستوور
تەیار
ساز وئامادە بۆکار یان بۆ سەفەر
کەیف ساز ودەوڵەمەند
تەیجە
سەوەتە، قەرتاڵە، هەردەفرێ لەتووڵ تەنرابێ