تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەپ کردن
بێدەنگ بون لەترسان
تەپار
ڕیخ وقوڕ کەدەمی خەڵێفە مێشی پێ سواغ دەدەن
تەپان
ژێردەرانە، پاژنەی دەرگا
داری جێگەی تەوەرئاش
تێڵای گەڵاکوتان
چەپەری پشتیوانەی دەرگا
بەردی قورسایی سەر دیگ
تەپانە
دەرپێی کورت، تنۆکە
تەپاو
شێلدراو بەلاق یا...
ڕمیاو'' خەریکی ڕمیان
تەپاوتل
بەم لاو بەولادا کەوتن
تەپاڵدان
شوێنی تەپاڵە لێ دانان، عەنباری تەپاڵە
تەپاڵە
ڕیخی وشکەوەبو، شیاکەی وشک
تەپتەپ
دەنگی تەپاندنەوە بەدەست یا بەقاچ
تەپتەپە
دوچەرخەی بەماتۆر
تەپخ بوون
داڕوخان، داتەپین
تەپخ کردن
ڕوخاندن، ڕماندن