تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەستە
چۆغک، سوخمەی بێ قۆڵ لەلباد، پەستەک
سەربەندی گۆرانی، هەوا سووکەڵە، بەستە
پەنجەتوتە
قامکە چکۆڵە
پەچەتە
پارچەی سەر کۆش لە دەمی خواردندا
چرتە
جووڵەی زۆر کەم
دەنگی زۆر نزم: چرتەی سەعات
چڵمەلەتە
دەنکی شلک و خۆنەگرتووی بادام و گوێز و قەیسی
شل و خۆنەگرتی: بێچوە کە هەر چڵمەلەتە هاتە دەر
چێشتە
نچیری چەشەخواردگ
چەشە بۆ نیچیر
چەتە
ڕێگر، گۆران
جەندرمەی مەعموری دزگرتن
هاوبەش لە شۆڕشی دژی دەوڵەت
چەرمەچەقاڵتە
گۆشتی ڕەگاوی
چەشتە
چێژەی کە بۆ نێچیر دادەنرێ
نێچیری چەشتە خواردوو
تاژی فێرەڕاوکراو
چەوتە
ڕێگە لە قەدی کێودا، ڕێک لبر وارێ چیا
شتە خوارەکە