تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەڵە
ئامرازی ڕاو لە ئاسن وتێل
جۆرێ هەڵوا
تەڵەبە
خوێندکار لە جامعە، دەرس خوێنی زانستگا
تەڵەبەرد
پارچەیەکی درێژ وپانکەڵە لەبەرد
تەڵەزم
پارچەی تەنک لەدار وبەرد
تەڵەمەشکێنە
چۆلە مەشکێنە، چەڵە مەشکێنە
تەڵەنانەوە
داودانان
برێتی لە گزی کردن بۆ فریودان: گەردون لە گەڕە و هەزار تەڵەی ناوەتەوە
تەڵەڕێوی
گاڵتەیەکە
بەتەڵەب
یەکسمی مێچکەی نێرخواز، بەفاڵ
تەتەڵە
پارچە تەختە یان پارچە بەردی پانکەڵە بۆ لەسەر نوسین
نێوان ڕان وموغەرەپشت، کەمەر لە پشتەوە
ڕومەت ولاجانگ پێکەوە
پاک کردنی دەغل وتوتن بەهەڵتەکاندن
تەتەڵە کردن
هەڵتەکاندنی دەغل وتوتن بۆپاک بونەوە
هەڵەکردن لەقسەدا وزمان تێکەڵ بون
بەهەڵە چون لە نیشانە ئەنگاوتندا
خرتەڵە
چکۆڵانەی گردیلە
دەستەڵە
گۆزەڵکە
ڕووتەڵە
پووتەکەی بێ نموود
ئاژەڵی تووک لێ وەریو
کوتەڵە
تووتەڵەسەگ
کیتەڵە
دیزەی چکۆڵە
گوڕنەتەڵە
ناوێکی بێ ناوەرۆکە