تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەوق
ئاڵقەی لەئاسن
گەوی دەوری مل وگەردن
تەوقە
خشڵێکە وەک ماشەی ئاگر زلف وبسکی پێ دەگرن وڕادەگرن
دەست لەدەست نان، دەستی یەکتر گوشین
تەوقە کردن
دەست نانەدەست
تەوقەسەر
بەرزترین شوێن، تەوقەتە
تەپڵی سەر
تەوقەن
بەرزترین جێ
تەون
تەنینی ڕایەخ، هۆنەی لەخوری و مو
تەونۆکە
تەونی جاڵ جاڵوکە، تاری کاکڵەموشان
تەوڕات
کتێبی پیرۆزی جوولەکەو خاچ پەرستان
تەوژم
نهێم، توند وزۆر وهێزدا