تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەقا
ئەوەهاتو، بەڵکو، بەشکا
تێ تەقان
هەڵاتنی بەپەلە وبەترسەوە
تەقالادان
هەوڵدان، ماندوبون بە کارێکەوە
تەقالک
کلکە تەشی، دارێکی گرووەری کونە دەکلی تەشی دەکرێ
خڕی پانی پچوک، وەک قورسی نەعنا
قاشە ئارو لەپانەوە
تەقالە
چەقالە، فەریکی بادام وقەیسی
تەقان
ترەقین، تۆقین
تەقاندنەوە
بەبێژنگ وکەودا کردنی دەغڵ بۆ بەردو قەسەڵ لێ گرتن
تەقانن
تەقاندن
تەقاندنەوە
نوساندن بەتەنیشت یەکترەوە
گەڕانی وڵات بەشوێن کەسێ یا شتێکا
تەقاوی
ماڵ بەماڵ گۆرینەوە
تەقاویت
لەکارکەوتەی هەڵپەساردە
دەم تەقانن
تەقە لە دەمەوە هێنان
داتەقان
بەپەلەپەل دابێژران
داتەقاندن
دابێژتنی بەپەلەپەل
هەڵتەقان
لە بەر یەک چوون: خانوەکە هەڵتەقاوە
دادڕانی درواو
تووشی یەک هاتن
پرتەقاڵ
فڵتەقان، میوەیەکی بەناوبانگە