تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەز
بێ هەست بونی ئەندام، سڕبون لەگۆچون
ساردی وفێنکی: قسەی ژنە بۆمێرد: زڤستان بەزو ئەز.برهار پەزو ئەز، هاوینێ تەزو ئەز، پایزا ڕەزو ئەز
تەزان
مروچە کردن، سڕبون
تەزاندن
مروچە پێ کردن، سڕکردن، لەگۆ بردن
تەزبی
تەزبێح، تەسبێح، لیزگەی دەستی پیاوان، تزبی
تەزک
سڕکەر، لەگۆ بەر
تەزی
سڕبو، لە گۆچوو
سارد، بەتایبەتی بۆ ئاو دەڵێن: ئاوا تەزی
تەزین
لە گۆچون، سست بونی ئەندام، سڕبون
تەزیگ
سڕبوو، بێ هەست بونی ئەندام
دڵ تەزێن
دڵ سستکەر، ڕووداوی زۆر ناخۆش
زرتەزەلام
زلحورت
زڕتەزڕت
وەرامی کەسێ کە قسەی زۆر بێ تام دەکا
نکتەزان
زۆر زان لە قسەی جەفەنگیدا
گۆشتەزوونە
گۆشتە زوون
گۆشتەزەوی
زەمنی نەزمان و بێ بەرد