تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەخدەمە
بەرکوت، دەغڵی کەبەر لە دروێنە هێندێکی دەدرون ودەیکوتن
تەخنک
قاپی گەورەی لەمس، سەعەندیگەورەم، لەگەنی چێشت
تەخەر
بەشی زۆربە، زۆرینە، زۆرتری
دەماخ تەخت
کەیف ساز، تەڕەدەماخ
دەماخ تەخت کردن
بەخۆشی ڕابواردن
ئەستەخفیرەڵڵا
وشە پەشیمانی واتا: بوردن لە خوا دەخوازم
ختەخت
لێدانی دڵ لە نیگەرانی
خرتەخرت
دەنگی بزوتنەوەی گیاندار لەناو کوندا، خرتە
خەستەخانە
نەخۆشخانە: لە دەوری خەستەخانەی عیشقی ئەو سەوزەی کەواشینە/لەسەر هەر خەستەیێ یا خوێندنی یاسینە، یا شینە «مەحوی»
چێشتەخۆشکە
چێشتە قوڵەی مناڵان
ئاڵات و زەردەچێوە
چەشتەخۆرە
نێچیری چەشەخواردوو
کفتەخۆر
برێتی لە تەمەڵی کارنەکەر و نەوسن
یەختەخانە
تەویلەی ئەسپان