تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەخ
دەنگی گەڕاندنەوەی گاجوت لەسەر خەت
تەخار
کێش وپێوانەیەکی دەغڵە، لەموکریان چوار تەنەکەیە، لە کوردستانی عیراق٦٤تەنەکەیە
تەخاراو
کوپەی زەلامی سەرئاواڵە بۆ دەفری ئاو
تەخت
گۆڕ، ڕێک، بێ کەندو کڵۆ وڕاست
چارپایەی لەسەر نوستن
کورسی لەسەر دانیشتنی پاشا
بێ خوار وخیچی
تەخت بوون
ڕاست بونی شوێنی بەکەندو کڵۆ، برێتی لە تێک ڕخانی تەواو
تەخت رەوان
کەژاوەی یەکچاوە کەبە چواردەستان هەڵدەگیرێ
تەخت کردن
ڕاست کردنی زەوینی ناڕاست، برێتی لە وێران کردنی ئاوایی
خۆس وساز کردن: کەیفی خۆی تەخت کرد
تەختان
گۆڕایی، هەردی ڕاست وتەخت
تەختەبەن
کەت، تەختی لە تەختەو چوار گۆشەو گەورە بۆ لەسەر نوستنی هاوینان
محەجەری
تەختەدار
دەپی دارین
تەختەساف
کڵافەدەزوی لەسەر پارچە مقبا هەڵکراو
تەختەپوت
مۆرانەی دارخۆر، مۆریانە
تەختەڕەش
دەپەڕەش، ئەو تەختەی ڕەش دەکرێ ولە فێرگە لەسەری دەنووسن