تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێهـ
وشەی سەیرمان، تەح، تەحا
تێهەڵچوون
پێداچەقان: دڕوێکم تێهەڵچوە
چونەناو بۆ کارێک
تێوە
لەناویدا
تێوە کردن
دەناو نان بە نهێم
تێوەدان
ئامیتە کردنی کەم بەزۆر
هەڵسوان، ساوین
ئالودە کردن: خۆی قوڕاوی بوو، منیشی تێوەدا
پۆ، هەواڵی ڕایەڵ
پۆ دەڕایەڵ هەڵکێشان
تێوەردان
تێک وەردان، لێکدان
ئاودەدەفر گەڕاندن بۆ خاوێنی: ئاوێک دەوقاپە وەردە
تێوەشان
ڕاوەشاندنی جلک لە تەندووردا بۆ مۆرانە کوشتن
تێوەپێچان
لێ هاڵاندن
تێوەگلان
توش بون بەکارێک لە خۆڕایی
تێوەگلاندن
گیر ودەکردن بەبێ ڕازی بون
تێپەست
دەناونان بە نهێم، تێ ئاخنین