تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئازایەتی
نەترسان، گەڕناسی، غیرەت
ئازەنتی
ڕاوە، مانالێ دانەوە، شیکردنەوەی نووسراوێک بە نووسراوێک
ئاغاتی
گەورەیی، خاوەن موڵکی، بەڕێوە بردنی ڕەعیەتان
ئاغایەتی
ئاغاتی، مەزنایەتی، گەورەیی
ئاواڵەتی
دۆستی، ڕەفێقایەتی، هەڤاڵی
ئاڵتی رەم
کێشانەیەکە بەرانبەر بە پەنجاو پێنج گرام
ئایەتی
پاشگرێکە واتای حاڵات دەدا: کوردایەتی، خوشکایەتی، برایەتی
مەڵبەند و ژیگە: مەنگوڕایەتی، وڵاتی مەنگوڕان، باڵەکایەتی: وڵاتی باڵەکیان
ئیسلامەتی
موسوڵمانەتی، ئیسلام
ئینسانەتی
پیاوەتی، جوامێری، بەزەیی
ئیەتی
پاشگری چۆنیەتی: برسیەتی، ژنیەتی، تێریەتی
ئێتی
پاشگر بەواتای ئایەتی: برسێتی، کوردێتی
ئەتی
پاشگرێکە ناو دەکاتە چاوگە: پیاوەتی، جیرانەتی
ئەستی
نێوێکی ژنانەیە
ئەندامەتی
هاوبەشی لە کۆمەڵێکی هاومەبەست و هاودۆزدا