تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تیتل و بیبل
دوبێچوی چکۆڵانە
ناوی دوکارژۆڵەی ناو چیرۆکی مناڵانە
تیتلیسک
گیایەکە لەئاودا دەڕوێ
تیتن
خشڵێکە، پڵپڵەو لەرزانە
توتن
تیتوو
توتوو
تیتکزا
فرزەندی خوشکی باوک
تیتۆک
شێلم، شەلەم، گیایەکە بنکی خڕە ولەتیرەی چەوەندەرە
تیتۆڵ
شڕەی پارچە، تیسماڵک لەکوتاڵی دڕاو
تیتی
کولێرەی کەشکڵی پەڕندە بۆ مناڵان
دەنگی بانگ کردنی مریشک
تیخ
دەمە چەقۆ وشیر وخەنجەر
تیرئەناز
تیر هاوێژ، کەسێ کە تیرلەکەوان دەهاوێ
تیرئەنازی
تیرهاویشتن
تیراوێ
نەتینوەتی، گەش وشەق ولەسیسی بەدور
تیراوێژ
مەودایەک کەتیری هاوێژراوی دەگاتێ