تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تیل
ئاماڵ خوار
دەرپەڕیەو: تیلی کردوە باش دیارە
قەڵەمەداری تازە نێژراو
سوچ، قوژین
خێل، خوێل
کەلا، هەڵمات
تیلا
سوچ، گۆشە، قوژبن: بە تیلای چاوی لێ ڕوانیم
تیلاوتیل
خوارەخوار، لەسەرلا
تیلاگ
لاسەر: کڵاوی بەتیلاگی سەریەوە نابو
تیلای چاو
گۆشەی چاو: تیلایی چاوی دامێ
تیلماسک
تیسماڵک، پارچەی باریک ودرێژ
تیلکە
دیزەی چێشت
تیلێن
هەڵماتین، مەڕمەڕین، کەلایین
ئیحتیلام
لەمناڵی ڕەها بوون، بلۆق بوون: مناڵ نیەئیحتیلام بوە
خەو بەگانەوەدیتن و ئاوی شاوەت ڕشتن
ئەستیلان
پشکیلان، گەمەیەکی دوودەستەیە، لایەک شتێک لە باخەڵی یەکێکدا دەشێرێتەوە لایەکی تر بیدۆزنەوە دەیبەنەوە، کەڵەمستێن
ئەنگوستیلە
ئەنگوستەویلە: ئەنگوستیلەی درومانان
ئەنگوستانە
بەردە ئەموستیلە
نقیم، مۆرخوانە
تەنگەتیلکە
ڕق، هەستاو، توڕە
زگ زل
خرتیلانە
چکۆلانەی خڕوخۆڵ
سەرکوتیلک
گیایەکە بۆ لەوەڕ
شۆتیلە
خوشیلک، گیایەکی شیردارە
فاتیلە
فاتمی چکۆڵەی ڕەزاشیرین
فتیلە
پڵیتە
قودیلەچرا
قوتیلە
قوتوی پچووک
چرای فتیلە
ئاوێنەی گیرفان
لاتیلاگ
گۆشەی کەللەی سەر: کڵاوی بە لاتیلاگی سەریەوە نابو
نڤیشتیلۆک
گیایەکە. ترک پێ ئێژن جانتای شوان