تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تۆڵ
حەیف، تۆڵە، قەرەبوی زوڵم ساندنەوە
مەزبوت، لەش سوک، دوای وشەی توند دێت: توند وتۆڵ
تۆڵا
پێکەوە نوسان وڕەق بوونی زۆرشتی ورد: تۆڵا گەزو
تۆڵازی
حەزلەژنان کردن، چاولە وەڕێنی، نەزەربازی
تۆڵاش
تیزمالک، تڵیش
تۆڵەدانە
چێشتی تۆڕک ودانەوێڵە
تۆڵەکە
تۆڕک، نانەحاجی لەگ لەگ
تۆی
زەماوەند، بەزم وداوەتی بووک هێنان، ئەم وشەیە ترکیش دەیڵێن
تۆیانە
نوغل وشیرینی کە دەگەڵ جیاوازی بووکا دەینێرن
تەق و تۆق
تەق وپۆق
تەپڵی تۆپێن
گەمەیەکە مناڵ ولاو دەیکەن
لێ تۆژینەوە
کۆڵینەوە لە کارێک
مەڕی تۆیانە
مەڕ یا کاوڕێ کە ڕۆژی گواستنەوەی بووک بۆ ماڵی زاوای ئەنێرن
بیستۆک
تەلەیفون، تێل، تەل
بەتۆکڵ
بریەتی لە قسەی بە هیما، قسەی زیپک و پلار
بەستۆڕە
چۆمێ کە لە هاوینا وشک دەکا
تۆرتۆرە
سەرسواڵکەرە، چاو لە دەستی خەڵک
تیتۆک
شێلم، شەلەم، گیایەکە بنکی خڕە ولەتیرەی چەوەندەرە
تیتۆڵ
شڕەی پارچە، تیسماڵک لەکوتاڵی دڕاو
تەبەتۆر
جاڵ جاڵوکە، جۆڵاتەنە
تەپوتۆز
تۆز وغومار
حەفتۆخ
کوانێکی ڕەقە درەنگ چاک دەبێتەوە