تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تۆ
ڕاناوی کەسی ڕوبەرو: من نایەم تۆ وەرە
یەک لا، یەک قەد: بەتۆی کراس ودەرپێ دەڕپەڕی
تۆی شیر، قەیماغ
تۆم، تۆوی سەوزی ودەخڵ، توخم
جۆر، نەوع: چتۆ؟ ڤتۆ؟
تۆبرە
تورەکە، قوماشی هەڵدوڕاو بۆشت تێکردن
توری وڵاغ، تورەکەی لە وەڕی جارەوێ
توربێنی وەک خورجی وەرزێر بۆ تۆم تێدا بردن
تۆبەدار
لە خواترس: خاتونێ ئەز تۆبەدارم
تۆبەکار
لەخواترس وبەدین، تۆبەدار: بابچینە سەروەیس بە تۆبەکاری/تۆبە لەهەر شت غەیر لەدڵداری
تۆت
کوندەبو
دانیشتن لەزمانی منداڵدا: تۆتی کردوە
تۆتوێ
جۆرێ کولێرە توێ لەسەر توێ لەگوێز وبادام وپیوازی تێ دەکەن
تۆخ
جوقەوی کڵاوی شاومیران
تام تێژی بەهێز
تاریک ڕەنگ: سوری تۆخ: سوری ئاماڵ ڕەش
تێر گۆشت وقەڵەو
تۆخەری
جۆرێ گەمەی قاپێن، وازیەکە لە میچێندا
تۆراغدان
دەفری تۆراغ
برێتی لە مرۆی زگ زل
تۆرتۆرە
سەرسواڵکەرە، چاو لە دەستی خەڵک