تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەنگوتک
گوتک، گونتک، گونک، تۆپەڵەهەویری خڕ هەڵدراو بەشی نانێک، ئەنگوتک بژێر: خەسیس و ڕژد، ئەنگوتک گرتن: خڕ هەڵدانی هەویر بۆ نان
بلاکوتک
باڵدارێکی دەنگ خۆشە
بۆگنتک
بۆنی میوەی ڕزیو
بێتک
باپشکێو، چنچکەسڵاو
توتک
بێچوە سەگ
سەولەی سەگ
توتی
کرمی نەخۆشی هاری
جوحتک
لووشک، جوتە، لەقەهاوێژی
جەنتک
خورجێنی چکۆڵە کە بەسەر شانیەوە دەکەن
جەوتک
جانتای لە چەرم، خورجێنی چەرمین
خرتک
گرتکەگۆشت، پارچەی پڕ بەچنگ لەگۆشت
پاشەرۆک
خرکانە، جۆرێ زیپکە لە سەری مناڵ دێ
جومگە
پێچکی عارەبانە
خرچە، گندۆرەی کاڵ
خڕتک
خڕکەبەرد، کوچکی پڕ وەمشت