تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



حوشترخان
تەویلەی وشتران
حوشترخوا
بالوک، تاجی مام ئەحمەدە، ئەسپی حەسەن حوسێنان
حوشتردانە
جۆرێ گەنم
حوشترمرخ
جانەوەرێکە زۆر گەورە بیچمی لە مریشک دەکا نافڕێ
حوشترگەرو
گۆنجەی گڵینی تێکخراو بۆ ڕاگوێزتنی ئاو
خاترانە
بەهۆی دۆستی و خۆشەویستی کردنی کارێک
خاترخۆیی
سەرپشکی، یەکەم هەڵبژێری
لەبەر دۆستایەتی
خاترناس
قەدرگر، ڕێزگر
خاترگرتن
ڕێزلێنان، حورمەت گرتن