تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تاقتاقکەرە
قژاکە، توتەک، باڵدارێکە شەو تا ڕۆژ دەڵێ تووت تووت
تاقم
دەستی دەفری چینی
دەستەی هاوکار
ددانی دەسکرد
تاقمان لەجوت
یاری تاک و جوت
تاقمانەجفت
تاقمان لە جووت
تاقمانەجووت
تاقمان لە جووت
تاقچە
رفحەی پەل، تاقەی چووک
تاقڕانی
یەک قرانی زێو
تاقی
ئەزمون، تەجرەبە
جۆرێ کڵاوی ژنانە
تاقی کردنەوە
تاقیگە
ئەزمونگە، جێگەی ئەزموون
تاقە
رفەی قووڵ لە دیوار
پارچەیەکە دەکرێتە پشت کەوا
تۆپی قوماش
تاقەت
هێز و توان، تابشت
سەبر و حەرسەڵە
وەشارتن: تاقەت کراوە
تاقەت چوون
وەرەزبون، حەوسەڵە بەسەر چون
تاقەت کردن
نیاز پێک هێنان و جێ بە جێ کردنی کاری میوان، بۆ ڕەشە ماڵیش دەگوترێ: میوانەکان تاقەت کە، وڵاخەکانم تاقەت کرد
شاردنەوەی شتێک لە خەڵک: سێوەکانم تاقەت کردوە