تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەتارە
فڵچە، گزکچە، ئەو گەسکەی جۆڵا بوزووی پێ چرێش دەدا
بەتاق
کەمەی سەر دیوار و گونبەز، سەردەرک و گونبەزی بەتاق هاتۆتەوە
تەنیا: بەتاقی تەنیا
ئاواڵە، ڤەکری: پەنجەرەکەتان بەتاق بوو
بەتاقی کردنەوە
ئەزموون، تەجرەبە کردن
بەتاقە
بڵیت، پسولەی مقەبای لەسەر نووسراو
بەتاقەت
خاوەن هیز
بە سەبر و حەوسەڵە
بەتانی
پەتوو، عەدیاڵ، پێخەفی چنراوی بێ بەر و پشت، ئەبیاڵ
بەتانە
ئاردە مشاری بە چرێش هەڵپشیودراو کە دارتاش دەکاری دەکا
بەتاڵ
بێ ناوەڕۆک، والا، خاڵی
ناماقووڵ، هەڵوەشاو: نوێژم بەتاڵە
بێکار: برایەکم بەتاڵە