تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەختان
تووش بوونی نەهات: خوشکم چ بکەم ئەوەش لە بەختانمە
بەهارستان
جەنگە و هەڕەتی بەهار: هەموو دنیا بەهارستانە ئیمڕۆ، «کوردی»
بەگیر وەستان
مچوڕک بە لەشدا هاتن
تووتان
وەچینچک نیشتن، هەڵ توتەکان
تێ هەڵقوتان
لاپرەسەنی، لەخۆ وە خۆ دەکارگەیاندن
تێ پەستان
بەنهێم تێ نان، بخۆرتی خستنەناو
تێ کوتان
خستنە ناوەوە بەزۆر
تەختان
گۆڕایی، هەردی ڕاست وتەخت
جگەرسوتان
برێتی لە مردنی فرزەند
خووتان
خدەتان، ئاکارتان
خۆبۆکوتان
کۆشش و تەقالای زۆر بۆ مەبەستێک