تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تابار
لایەک لە بارێکی دووتایی
تابان
بەدرەوشین
هەڵاتوی مانگ
تاسەرو، تاسەربان
تابوور
دەستەیەکی هەزارکەسی لەشکر، فەوج، هەنگ
تابگە
جێگەی لەنگرگرتنی گەمی وبەلەم وکەڵەک
تابڵۆ
نوسراویان بەقەڵەم کێشراوێک بۆ هەڵواسین
تابین
لەشکرچی بێ دەرەجە
تابەرە
سواپ، بەردی تەنک کە منداڵ لەسەر ڕووبار گاڵتەی پێ دەکەن
تابەنی
شیرازەچنی، بن چنین
قوتابخانە
فێرگەی زارۆکان
کەتابنی
بەرداشی ژێرو
ئابوتاب
جوان و ڕێکوپێک دەڵێن قسان زۆر بە ئابوتاب دەکا. نەقڵەکەی بە ئابوتاب گێڕایەوە.