تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بێگانەبەدەر
خۆماڵی مان، وشەیەکە بۆ ڕۆیشتنی غەوارە، لە کۆڕ دەکوترێ
بەبەر
بەمیوە، بە بەهرە
کووتاڵی بەرپان
بەخەبەر
نەخەوتوو، بە ئاگا
بەدبەخت
بەوبەخت
بەرابەر
هەمبەر، وەکەهڤ، چوون یەک
بەرامبەرکێ
پێک گرتن و بەربەریەک هەڵکێشان
ملە و کێبەرکێ، ڕکبەرکێ
بەربەتاک
ئاواڵە، وەکری
بەربەخت
کیژی عازەوی وەختی شوو هاتوو
بەربەر
سەرتاش، دەللاک
بەربەروشک
سەر پێرێژن، تەمەڵی بێکارەی کە لە ماڵ دەرناچێ
بەربەرە
خێشک، ئەو دارە ئەستوورەی دەجووتی دەخەن و شۆی پێ ڕاست دەکەن
وەروەرە، شەپالوخ، شاپەڵۆخ، پاڕووی پانی بەفر ماڵین
بەربەرەکانێ
لە ڕوودا وێستان، دە گرژا چوون
ملە و کێبەرکێ، ڕکەبەری