تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەم بەیەکا هاتن
قسە جوونەوە، قسەباش بۆ نەهاتن
دەوەن بەئاش
برێتی لە کێشە و هەرای بێ فایدە
دەڤ بەردا
زارشڕ، تێدا نەوەستاو
زک بەردان
برێتی لە زۆر خواردن
سان بەستن
ڕیز بەستن، بەڕیزبوون
سینگ و بەر
سینەو بەرۆک
سیپاڵ بەڕۆن
هەویری دەناورۆن و دۆشاودا سوورەوەکرا
سیپاڵ بەکۆڵ
برێتی لە دۆڵمەی پەلکەمێو
سێ بەلەک
گیایەکە ئاژەڵ زۆر حەزێ لێدەکا، سێ وەرە