تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەن
هەودای لە خوری و موو
بەند، هەرچی شتی پێ دەبەستن
گزی و فێڵ
دار قەزوان
دەوروبەری ئاوایی
«گیا بەند»: گیایەکی کوێستانییە
وێستاو، مانەوە
بەن سامۆتە
بەندی پاشکۆ، دوو بەنی هۆنراو بە پشت زینەوە کە پاشکۆی پێ دادەبەستن
بەناشوانە
گیایەکە بۆن خۆش، وشکی دەکەن و دەگەڵ ماستی دەخەن
بەناواچوون
بەنبوون
مانەوە، نەڕۆیشتن
بەنبڕ
تیخ، هەرچی دەبڕێ: بەنبڕم ددانە
بەندان
بەنان: ڕێبەندان
تێ هەڵسوونی بە کۆمەڵ: خەنەبەندان
بەندبوون
مانەوە، نەڕۆیشتن
چەسپین، نووسان: بەچرێش بەندم کرد